Getty Images
ئەگەری لافاو هەیە
شارەزایەکی کەشناسی: سێشەممە لە دەورووبەری هەولێر و کەرکوک بارانی بەخوڕ دەبارێت
964+
کوردستان جەلال
شارەزایەکی کەشناسی، دەڵێت، رۆژی سێشەممە لە دوروبەری هەولێر و کەرکوک بارانی بەخووڕ دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە 964ـی وت، لە سبەینێوە کاریگەریی شەپۆلی نوێی بارانبارین لە رۆژئاوای هەرێم و بەشێکی هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات و لە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە بارانیارین دەگاتە ناوچەکانی دیکە.
ئەوەشی خستەڕوو، چەق و بەهێزیی شەپۆلی بارانبارین رۆژی سێشەممەیە لە نیوەڕۆ تاوەکو بەرەبەیانی چوارشەممە ناوبەناو بارانی بەخووڕ دەبارێت، ئەگەر گۆڕانکاری روو نەدات لە دەوروبەری هەولێر و کەرکوک لافاو دروست دەبێت.