سلێمانی

منداڵێک کە ساچمەی قوتدابوو، ژیانی رزگارکرا

کوردستان جەلال

ژیانی منداڵێکی نۆ ساڵ لە مردن رزگارکرا، دوای ئەوەی ساچمەی قوتدابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، تیمە پزیشکییەکانی بەشی نەشتەرگەریی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شاری فریاکەوتنی فێرکاری، توانیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ژیانی منداڵێکی تەمەن (9) ساڵ لە مەترسی رزگار بکەن، دوای ئەوەی بەهۆی قوتدانی ساچمەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە.

دەشڵێت، دوای گەیاندنی منداڵەکە بە نەخۆشخانە و ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییە سەرەتاییەکان و دەستنیشانکردنی شوێنی ساچمەکە، دەستبەجێ تیمی پزیشکیی پسپۆڕ بڕیاری دەرهێنانیان دا بە رێگەی هەناوبینی (نازوور)، بەبێ ئەوەی پێویست بە نەشتەرگەریی کراوە بکات، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی مەترسی و پاراستنی سەلامەتیی منداڵەکە و ئێستاش تەندروستیی منداڵەکە بە تەواوی جێگیرە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):