سستمى LPG ماڵان له نهۆمى سه‌ره‌وه‌یه‌تى
قوتابخانەیەکى دیانا بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی داواده‌كرێت چۆڵبكرێت
964+
ژێوار خدر
لیژنەکانی پشکنین و چاودێری بازاڕی دیانە سەردانی قوتابخانەیەکیان کرد و دەرکەوت قوتابخانەکە به‌هۆى بوونى سستمى غازی LPG ماڵان له نهۆمى سه‌ره‌وه‌ى، هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نییە و شیاو نییە بۆ خوێندن.
لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی L.P.G و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی دیانا، سەردانی قوتابخانەی شەهیدانی دێڵزیانیان کرد و دەرکەوت ئەم قوتابخانەیە هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نییە.
جومعه عه‌لى سه‌رۆكى لیژنه‌كه به 964ـى وت، ئه‌و بینایه‌ى قوتابخانه‌كه‌ى تێدایه له سێ نهۆم پێكهاتووه، قوتابخانه‌كه له نهۆمى یه‌كه‌م و ماڵێكیش له نهۆمی دووه‌م و له نهۆمی سێیه‌میش سستمى غازى LPG ـى ماڵه‌ى لێیه.
وتیشی “داوامان كرد كه شوێنێكى دیكه بۆ قوتابخانه‌كه بدۆزرێته‌وه و به‌زووترین كات قوتابییه‌كان بگوازرێنه‌وه، چونكه شوێنه‌كه‌یان مه‌ترسیداره”.
له گرته ڤیدیۆیه‌كیشدا كه لیژنه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوه‌بەری ناحیەی دیانا دەڵێت، دوو پشنیاریان بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەکە کردووە، یان ئەوەتا لە نزیکی قوتابخانەکە بینایەک بگرن کە کرێکەی ئه‌وان ده‌یده‌ن، یاخود بەشێوەیەکی کاتی دەوامی قوتابخانەکە ببرێتە قوتابخانەیەکی دیکە و ساڵی داهاتوو بینایەکی نوێتان بۆ دروست بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش دووپاتیده‌كاته‌وه كه ئەم شوێنە بەهیچ شێوەیەک شیاو نییە بۆ خوێندن و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى قوتابیان دروستكردووه.