کارەبای 24 کاتژمێریان هەیە

کارەبای سەرجەم کۆگاکانی وەڵامدانەوەی قەیران لە وزەی خۆر دابیندەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

کارەبای سەرجەم کۆگاکانی وەڵامدانەوەی قەیران لە هەرێمی کوردستان کراون بە وزەی خۆر و کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابینکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4.12.2024، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان رایگەیاند، بە هاوکاری ئاژانسی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری تەکنیکی THW، هەڵساون بە دانانی سیستەمی کارەبای “Soller” بۆ تەواوی کۆگانی وەڵامدانەوەی قەیران لە هەرێمی کوردستان، کە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، وە هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ کراوە.

“مەبەست لە پڕۆژەکە بەردەستکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی و سوود وەرگرتنە لە ووزەی خۆر بۆ بەگەڕخستنی کارەبای کۆگان، کە بۆ هەر کۆگایەك بڕی 100 ئەمپێر بە ووزەی خۆر دابینکراوە و تێچووی پڕۆژەکە بڕی 220 هەزار دۆلارە”، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان وا دەڵێت.

تاوەکو ئێستا پێنج کۆگا کە هەریەکەیان لەسەر رووبەری دوو هەزار و 500 مەتر دووجا تاوەکو شەش هەزار و 500 مەتر دووجا وەک کۆگای وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات دروستکراون، کە تێیدا کەل و پەلی بەهاناوەچوون بۆ بارودۆخە لە ناکاوەکان هەڵدەگیرێت.

کۆمپانیایەک بە روناکی و لە وزەی خۆر ناوی سلێمانی داخات...

کۆمپانیایەک بە روناکی و لە وزەی خۆر ناوی سلێمانی داخاتە سەر شاخی گۆیژە