"ئۆتۆمبێل هەیە 3000 دۆلار زەرەر دەکات"

لە سلێمانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان گردبوونەوە

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.

کەمێک لەمەوبەر لە سلێمانی خاون ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دژی بڕیارەکەی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە رایانگەیاند، تووشی زەرەر و زیانێکی زۆر هاتوون و ئۆتۆمبێل هەیە 2500 بۆ 3000 دۆلار زەرەر دەکات.

دوێنێ دووشەممە 2.12.2024 لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە

دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا و پێشتر و لە 24.11.2024ـەوە ئەو بڕیارە لە هەولێرێش جێبەجێ کراوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری