دیمه‌نی یه‌كێك له خانوه شوێنه‌وارییه‌كان له سنوورى پارێزگاى دهۆك... وێنه: 964+
شوێنه‌وار: ده‌مێكه داواى بودجه‌مان كردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان
خانووه شوێنه‌وارییه‌كانى ئاكرێ به‌هۆى بارانى زۆره‌وه مه‌ترسی داڕمانیان له‌سه‌ره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئاكرێ ژماره‌یه‌كی زۆرى خانوى شوێنه‌وارى هه‌ن، به‌شێكیان بۆ كه‌رتى گه‌شتیارى نۆژه‌نكراوه‌نه‌ته‌وه به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ش ماون، به‌م دواییانه به‌هۆى بارانبارینى زۆره هه‌ندێك له خانوه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه، شوێنه‌وارى هه‌رێمیش كێشه‌و گرفتى نۆژه‌ننه‌كردنه‌وه‌ى هه‌موویان بۆ دابیننه‌كردنى بودجه‌ى پێویست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
لە سنوورى پارێزگاى دهۆک، جگه له‌وه‌ى زیاتر له دوو هەزار ناوچەی شوێنەواری بە فەرمی تۆمارکراون، نزیکەی دوو هەزار خانووی شوێنەواریش هه‌ن، کە هەزار و 800 خانویان دەکەوێتە قەزای ئاکرێ و زیاتر لە 100 خانوش له‌ناو سەنتەری دهۆکدان.
كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى شوێنه‌وارى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند، ته‌واوى زۆربه‌ى ئه‌م خانووه شوێنه‌واریانه‌ى ئاكرێ هاوڵاتیان خاوه‌ندارێتیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌لای ئه‌وانه‌وه نیشانه‌ى گلدانه‌وه‌ى كه‌له‌پووریان له‌سه‌ر داندراوه.
وتیشی “به‌شێكی ئه‌و خانووانه نۆژه‌نكراوه‌نه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌ى پێویست نه‌تواندراوه ته‌واوى خانووه‌كان نۆژه‌ن بكرێنه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، چه‌ندینجار داواى دابینكردنى بودجه‌یان بۆ ئه‌م خانووانه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه و زیانپێكه‌وتنى ئه‌م خانووانه‌ى ئێستاش به‌هۆى بارانبارینه‌وه، هۆكارێكه له‌وه‌ى كه نه‌یتواندراوه بودجه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان دابین بكرێت.
به‌شێكى خانووه نۆژه‌نكراوه‌كانى ئاكرێ له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه بۆ بابه‌تى گه‌شتیاری به‌كارده‌هێندرێن.
پێشتر، بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک بە 964ـى راگه‌یاندبوو، به‌پێی پلانیان به‌شێكی خانووه شوێنه‌وارییه‌كانى سنوورى دهۆكیان خستووه‌ته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان، هەوڵیش ده‌ده‌ن لەگەڵ چەند رێکخراوێکی بیانی قسە بکەن بۆ داڕشتنی ماستەرپلان بۆ نۆژەنکردنەوەیان، بۆ ئه‌وه‌ى دواتر بکرێنه ناوچەیەکی شوێنەواری گەشتیاری.
یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 2021 دەرچووە، شوێنەوار بەو ماددە گوازراوە و نەگوازراوه‌كان دەناسێنێت، کە تەمەنیان زیاتر له 200 ساڵدایە، کەلەپووریش ئەو ماددە گوازراوە و نەگوازراوانەن، کە تەمەنیان زیاتر 100 ساڵیە.