بۆ ئامادە باشی ئەوەی لە سووریا روودەدات

عێراق هێزی بەرەو سنوورەکان جوڵەپێکرد

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ سوپای عێراق تانک و زرێپۆش و هێزەکانی بەرە و سنوورەکان جوڵەپێکرد وەک حاڵەتێکی ئامادەباشی بۆ ئەوەی لە سووریا روودەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای عێراق بە جەندان جۆری تانک و زرێپۆشەوە بەرەو سنووری عێراق لە باشوری قائیمەوە تا سنووری ئوردن بەڕێکراون بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە لەو شەڕەی کە لە سووریا روودەدات.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، تانک و زرێپۆش و ئالیەتە جەنگیەکانیان بەرەو سنوورەکان بەڕێکردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازرا و پریشکی ئەو شەڕەی کە لە سووریا روودەدات.

نزیکەی پێنج رۆژە شەڕ لە نێوان گروپە چەکداریەکانی تەحریر شام لەگەڵ سوپای سووریا لە ناوچەکانی حەلەب و ئیدلب بەردەوامە.

عێڕاق هەموو سنوورەکانی لەگەڵ سووریا داخست

عێڕاق هەموو سنوورەکانی لەگەڵ سووریا داخست

وەزیرى دەرەوەى ئێران دەچێتە سووریا

وەزیرى دەرەوەى ئێران دەچێتە سووریا