لە هەولێرەوە
ئەم بەرەبەیانییە؛ یەکەم کاروانى حاجیان بەرەو سعودیە کەوتنەڕێ
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
ئەم بەرەبەیانییە، یەکەم کاروانى حاجیانى ئەمساڵ لە هەولێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن.
ژمارەى ئەو کاروانە لە 147 حاجى پێکهاتبوون و ئەم بەیانییە بە رێگاى وشکانى، هەولێریان جێهێشت.
حاجیان دڵخۆشبوون بە ئەنجامدانى گەشتەکەیان و بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێ بوون تا دەگەن بە سعودیە.
یەکێک لەو دایە حاجیانەى قسەى بۆ 964 کردەوە، بە زمانێکى شیرینى هەولێریانە وتى،” کوڕم پێى گۆتم و خەبەرى دامێ کە ناوت گەڕاوەتەوە، ئەمن لەناو جێ کەتبووم و نەخۆشبووم، کە وتى ناوت دەرچووە، یەک بە بەژنێ خۆ قیت بوومەوە و چابومەوە لە خۆشیان”
پێداچوونەوە: وریا فەتاح