لە ئیجە خنکاون

تەرمی دایک و منداڵە 10 مانگەکە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

964+

ژووری هەواڵ

تەرمی ئەو دایک و منداڵە 10 مانگەی کە کۆتایی مانگی رابردوو لەکاتی کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات، لە دەریای ئیجە خنکان، دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12.1.2024، دەزگای لوتکە رایگەیاند، بە هاوکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رێکارەکانی گەڕاندنی تەرمی ئەو دوو کۆچبەرە کوردیان بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، کە لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان، لە باکووری دوورگەی سامۆسی وڵاتی یۆنان خنکان.

لە رێکەوتی 28.11.2024، نایلە مستەفا ئەحمەد 36 ساڵ و نور کاوێز سەعدوڵای کچی، کە تەمەنی تەنیا 10 مانگ بوو، لەگەڵ سێ هاوڵاتی دیکەی کورد و نزیکەی 30 هاوڵاتی بیانی، یەختەکەیان تێکشکا.

ئەوکاتە، رۆژنامەنوس رەنج پشدەری، بە 964ـی راگەیاند، “پۆلیسی یۆنان پەلاماری یەختەکەی داوە و ویستویەتی کاپتنەکەی دەستگیر بکات و لەوکاتەدا یەختەکە و سەنشینەکانی ژێرئاو کەوتوون”.

دوو هاوڵاتی کورد لە کەناراوەکانی یۆنان خنکان

دوو هاوڵاتی کورد لە کەناراوەکانی یۆنان خنکان