لۆگۆی پۆلیسی هەولێر، 964+
پۆلیسی هه‌ولێر:
“دوو تۆمه‌تبارمان ده‌ستگیر كرد هه‌ڕه‌شه‌یان له كچێکی هەرزەکار كردووه”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، دوو كه‌سیان به‌سه‌ر تاوانه‌وه ده‌ستگیر كردووه، كه خه‌ریكبوون به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی گێچه‌ڵیان به كچێكی هه‌رزه‌كار ده‌كرد، هه‌وڵیان ده‌دا بڕی چوار هه‌زار دۆلار له كه‌سوكاری وه‌ربگرن و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی كچه‌كه‌یان ده‌كرد.
پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1.11.2026 له‌سه‌ر په‌یجی خۆیان بڵاویانكرده‌وه و ڤیدیۆی ساتی ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سه‌كه‌شیان پۆست كردووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌سوكاری كچه ته‌مه‌ن 13 ساڵییه‌كه سكاڵایان لای پۆلیس تۆمار كردووه، به‌وه‌ی ئه‌كاونتێكی سناپ چات هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی كچه‌كه‌یان ده‌كات و داوای پاره ده‌كات.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت، تیمێكی پۆلیس له كاتێكی كورتدا توانیان ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان و شوێنه‌كه‌یان ئاشكرا بكه‌ن و بۆسه‌یان بۆ داناون، دواتر به سیناریۆیه‌ك، كه پاره‌یان به تۆمه‌تباره‌كان داوه بۆ سڕینه‌ی ڤیدیۆكه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان پێده‌كرد، دواتریش تیمه‌كه‌ی پۆلیس به‌سه‌ریانداداون و ده‌ستگیریان كردوون.
پۆلیسی هه‌ولێر روونیده‌كاته‌وه، تۆمه‌تباران به یاسای 2ی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل راگیراون و رێككاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیریته‌به‌ر.