کۆبوونەوەیەکى پێشووترى ئەنجومەنى نوێنەران بە سەرۆکایەتى مەحمود مەشهەدانى
لەسەر پڕۆژە یاسا مشتومڕاوییەکان
ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە
964+
وریا فەتاح
بڕیارە ئەمڕۆ، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر ئەو سێ پڕۆژە یاسایە بدرێت کە مشتوومڕ و ناکۆکى لایەنەکانى لەسەر بووە و پەسەند نەکراون.
راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق کارنامەى دانیشتنەکەى بڵاوکردووەتەوە و بەپێى کارنامەکە، لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا پڕۆژە یاساى هەموارى بارى کەسى کە فراکسیۆنە شیعەکان پشتیوانى دەکەن، دەنگى لەسەر بدرێت.
هاوکات پڕۆژە یاساى گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان یەکێکى دیکەیە لە کارنامەى دانیشتنەکە و دەنگى لەسەر دەدرێت، چونکە پێشتر خوێندنەوەى یەکەم و دووەمى بۆکراوە.
پڕۆژە یاسایى هەموارى دووەمى یاسایى لێبوردنى کشتى، یەکێکى دیکەیە لەو پرۆژانەى لە کارنامەکەى دانیشتنى ئەمڕۆدایە و پێشتر خوێندنەوەى یەکەم و دووەمى بۆکراوە و ئەوە ماوە پەسەند بکرێت.
خاڵێکى دیکەى بەرنامەی کاری ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، خوێندنەوەی دووەمە بۆ هەریەک لە هەمواری یاسای فڕۆکەوانی شارستانیى و هەمواری یەکەمی یاسای شارە پیشەسازییەکان.