ناوی چاییەکەی نابات

ژن و پیاو لە شاییەکەی بناویلەن و چای دوو رەنگ حازرە

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ژن و پیاوێک و خوشکەزایەکی هاوژینی لە شاییەکەی بناویلەی شارباژێڕ دانیشتوون و چای دەفرۆشن، پیاوی ماڵ کە خۆی خاوەن کارە دەستاوی چای هەیە و دەڵێ، سڕەکەی تەنیا لێنانەکەیەتی، نەک جۆری چایەکە.

ئەم رۆژانە فێستیڤاڵی بناویلە بەڕێوەدەچێ، چالاکی و سیمای بەرچاوی گوند و کلتوری نەریتی کورد دەخرێتەوە پێش چاو و بەرناوکەوێ، خێزانەکان بە ژن و پیاو و کچ و کوڕەوە سەردانی دەکەن.

محەمەد مەولود لەگەڵ تێکردنی چای دوو رەنگ باسی ئەوە دەکات، چا بە یەک رەنگی زیاتر خواستی لەسەرە و نیوەی ئەوانەی ئێستا چا دەخۆن شەکری لەگەڵ ناخۆن، ئەوەش بەهۆکاری تەندروستی.

دیلانی پەیامنێر داوای چای دوو رەنگی لێدەکات کە جاران زیاتر دروست کراوە، ئەویش بە تێکردنی ئاوی گەرم و شەکر، وە شێواندنی بۆ ماوەیەک وە دواتر تێکردنی چاییەکە، چای دوو رەنگی بۆ دروست دەکات و ناشیەڵێت تێکەڵ ببێت، ئەوەش تەکنیکێکە و جیلی ئاڵتوونی یادەوەرییان لەگەڵی هەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا