رۆژ رۆژی خۆهەڵخستنە

سەرماکەی دەشکێنێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

964+

شۆڕش قادری

کەشوهەوا تاڕادەیەک جێگیر دەبێتەوە، ئەم دوو رۆژە کەمێک لە سەرماکەی دەشکێنێت و پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە 30.1.2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونى هەندێ پەڵەهەور لە ناوچە شاخاوییەکاندا، پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە.

سبەی یەکشەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پەلەی گەرماش دوو پلەی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ، پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی

دهۆک: 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 16 پلەی سیلیزی

سۆران: 13 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

ئەستێرەناسێکی کورد: کەشوهەوا لەبارە و شوێنمان نییە

ئەستێرەناسێکی کورد: کەشوهەوا لەبارە و شوێنمان نییە

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە