دوێنێ شەو چی روویدا؟
پارچەی موشەک لە مەککە کەوتە خوارەوە و دانوستانی ئێران و ئەمریکاش بەردەوامە
هەژان هادی
لە دوایین هێرشی حـــوسـیـیەکان بۆ سەر سعودیە تا دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەوەی لە دوێنێ شەوەوە روویداوە، لێرە دەیزانی:
📌 رۆیتەرز: حـوسـییەکان بە سێ موشەک فڕۆکەخانەی شا خالیدیان لە ریاز بەئامانج گرت و هێرشێكی درۆنیان کردە سەر ناوچەی یەنبەع لە سعودیە.
📌 سعودیە: دوو موشەکی بالیستیی حــوسـییەکان کە ئاڕاستەی مەککە کرابوون، تێکشکێنران و پارچەکانیان کەوتە خوارەوە.
📌 سعودیە: لە سنووری ریاز درۆنێکی حــوسـییەکانمان تێكشکاند.
📌 وۆڵ ستریت جۆرناڵ: جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بیر لە ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەکاتەوە.
📌 وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ بە بەرپرسانی ئیدارەکەی راگەیاندووە کە رازیە بەوەی جەی دی ڤانس لەگەڵ ئێران درێژە بە دانوستانەکان بدات.
📌 کۆشکی سپی بۆ فۆکس نیوز: سەرۆک ترەمپ رایگەیاند، دەبێت درێژە بە گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئێران بدرێت.
📌 کۆشکی سپی بۆ فۆکس نیوز: پێگەی ئەمریکا بەهێزە و کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی کردووە و ئابووری ئێرانیش لە رووخاندایە.
📌 رۆیتەرز: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارید کوشنەر، راوێژکاری ترەمپ بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ پوتن، گەیشتنە روسیا.
📌 زیلێنسکی: دهمانەوێت تا پێش کۆتایی ساڵ لە گفتوگۆکانی ئاشتیدا بگەینە ئەنجام و هەموو هەوڵێکیش بۆ ئەوە دەدەین.
📌 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 91 دۆلار و 29 سەنتە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 1.58٪ دابەزیوە.
📌 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ دانانی پارێزگاری نوێ دوو جار دواخرا و بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە بکرێت