هاوڵاتییەکی دوزخورماتوو لە زیندانێکی بەغدا

مانگێکی مابوو ئازاد بکرێت گیانی لەدەست دا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ساڵح مستەفا، هاوڵاتییەکی دوزخورماتوو ماوەی 12 ساڵ بوو لەزیندان بوو، تەنیا مانگێکی مابوو ئازاد بکرێت، لەناو زیندانی گەورەی شاری بەغدا گیانی لەدەست دا.

هیوا ئیبراهیم، ئامۆزای ساڵح مستەفا بە964ـی وت، “درەنگانی شەوی رابردوو لە زیندانی گەورەی بەغداوە ئاگادار کراینەوە کە ئامۆزاکەمان لەناو زینداندا گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، لێکوڵینەوە لەسەر گیانلەدەستدانی دەستیپێکردووە، گومانیش دەکرێت کە جەڵتەی دڵ لێیدابێت، چونکە ماوەیەکە نەخۆشی دڵی هەبووە و چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکانن.

بە قسەی هیوا ئیبراهیم، ساڵح مستەفا لەساڵی 2005ـەوە خراوەتە زیندان و ساڵی 2014ـش کاتێک بەهۆی ئاڵۆزییەکانی شەڕی داعش، زۆربەی دەستگیرکراوانی ناو زیندانی شاری تکریت هەڵهاتن، ئەویش یەکێک بوو لەهەڵهاتووان، بەڵام دوای چەند ساڵێک و لە کۆتایی ساڵی 2021 جارێکی تر دەستگیرکرایەوە و پێش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی کە مانگێکی مابوو ئازاد بکرێت، شەوی رابردوو گیانی لەدەستداوە.

ساڵح مستەفای تەمەنی 56 ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی رزگاری خورماتوو بوو، خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە، بڕیارە دوای تەواوبوونی رێکارەکانی ناو زیندان و نەخۆشخانە، تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە و لە زێدی خۆی بەخاک بسپێردرێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

40 منداڵی خوار سێ ساڵ لە زیندانەکانی کوردستاندانن

40 منداڵی خوار سێ ساڵ لە زیندانەکانی کوردستاندانن

زیندانیانی سیاسی روویان لە بەغدایە

زیندانیانی سیاسی روویان لە بەغدایە

زیندانیانی سیاسی روویان لە بەغدایە

زیندانیانی سیاسی روویان لە بەغدایە