بۆچی بە درەنگەوە؟

بەشێک لە هونەرمەندان لە یادی سلێمانی خەڵاتکران

964+

دیلان محەمەد جەزا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.11.2024 لە درێژەی یادەكانی 240 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی خەڵات بەخشرایە ژمارەیەک هونەرمەند.

تریفە فەرەیدون یەكێك لە سەرپەرشتیاری رێوڕەسمەكە بە 964ـی وت، هۆکاری دواکەوتنیان لە یادکردنەوەی شاری سلێمانی ئەوەبوو، ویستویانە ئەو رێچکەیە بشکێنن کە لە یەک کات و یەک رۆژدا بۆ یادی سلێمانی دیاریی بکرێت.

باسی لەوەش کرد، ئەمڕۆ خەڵاتیان بەخشییە ژمارەیەک هونەرمەند لە بوارە جیاوازەکاندا و کۆنسێرتێکیان بۆ هونەرمەندان لوقمان سەلیم و شنیار نەجیب رێکخست.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەم هەینییە بەبۆنەی یادی سلێمانی لە گردی مامەیارە ئاهە...

ئەم هەینییە بەبۆنەی یادی سلێمانی لە گردی مامەیارە ئاهەنگ بەڕێوەدەچێت