کەشتییەکی هێزەکانی ئێران
سوپای پاسداران وادەڵێت
“کەشتییەکی نەوتی ئەمریکامان سووتاند”
ئەرسەلان عەبدوڵا
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکایان لە باکووری کەنداو کردووەتە ئامانج و زیانی زۆریان پێگەیاندووە.
سوپای پاسداران لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزی دەریایی “کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکی لە باکووری کەنداودا بۆردومان کردووە و ئێستا کەشتەییەکە دەسووتێت”.
هەروەها دەڵێن، تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا لە کاتی جەنگ بە دەستی ئێمەیە، ئەمەش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانەکان لە رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان.
پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی هەڕەشەی کردبوو، رایگەیاند ئەمریکا پەشیمان دەبێتەوە لەوەی هێرشیان کردووەتە سەر هێزە دەریاییەکانی ئێران لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان.