دوو رۆژ بەردەوام دەبێت

ئەم هەینییە بەبۆنەی یادی سلێمانی لە گردی مامەیارە ئاهەنگ بەڕێوەدەچێت

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئاهەنگێکی گەورە لە گردی مامەیارە بەبۆنەی 240ـەمین ساڵیادی سلێمانی بەرێوەدەچێت و تا ئێوارە گۆرانی و میوزیک بەردەوام دەبێت.

جەزا کەریم ناسراو بە جەزای ساز سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان بە 964ـی وت، “بۆ ماوەی دوو رۆژ ئاهەنگی گۆرانی و میوزیک و نمایشی خواردنە کوردەوارییەکان لە گردی مامەیارە بەڕێوەدەچێت”.

باسی لەوەشکرد، نزیکەی 85 شوێن کاری دەستی و خواردنی کوردەواری پێشکەشی میوانان دەکەن و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە ئاهەنگەکە بەردەوامی هەیە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری