دوای پێنج رۆژ
هاتوچۆ لە رێگای نێوان سۆران – چۆمان بەتەواوەتی ئاسایی بووەوە
964+
شۆڕش قادری
دوای پێنج رۆژ لە داڕمانی شاخێکی نزیک گوندی کەوەرتە، لەسەر رێگای نێوان سۆران – چۆمان، رێگاکە بەتەواوەتی پاککرایەوە و هاتوچۆ تیایدا ئاسایی بووەوە.
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانیانی لەو شوێنە بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “دوای پێنج روژ كاركردنی بەردەوامی تیمەكانمان لە شكاندن و فڕێدانی پاشماوەی پارچە شاخێكی داڕماوی سەر رێگای سەرەكی (سۆران – چۆمان)، کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ توانرا رێگاكە بە تەواوی پاك بكرێتەوە و هاتوچۆ بو هەموو جورە ئۆتۆمبێلێك لەم رێگایە ئاسایی ببێتەوە”.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 17.2.2026 لە سەر رێگای سەرەکی هامڵتۆن نزیک گوندی کەوەرتە، کە رێگای مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانە، شاخێک داڕما و رێگاکەی داخست.