گەنجێکی سلێمانی
لە دوێنێ شەوەوە لەماڵ دەرچووە و بێ سۆراغە
964+
فەرهاد حەسەن
گەنجێک لە شاری سلێمانی لە دوێنێ شەوەوە لەماڵ چوەتەدەر و نەگەڕاوەتەوە، براکەی دەڵێت هیچ کێشەیەکی نییە و تاوەکو ئێستاش سۆراغی نازانن.
گەنجەکە ناوی ئادەم عەلی محەمەد، تەمەنی 20 ساڵە و خوێندکاری پۆلی 12 ی بنەڕەتییە.
سەروەر عەلی، برای ئادەم بە 964 ی وت، لە کاتژمێر 12:00 ی شەوی رابردووەوە براکەی لەماڵ چووەتەدەر، هیچ کێشەو گرفتێکی لەماڵەوە نەبووە، ناشزانن بۆچی تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە.
وتیشی “لایەنە ئەمنییەکانمان ئاگادار کردووەتەوە و لە کامێرایەکی چاودێریش بیندراوە، بەڵام نە دۆزراوەتەوە”.
سەروەر داواکارە، هەر کەسێک بینی لە رێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە پەیوەندیان پێوەبکرێت؛
07702171321
07700262037