دەبێت بایۆمەتری تەواو بکەن

زانکۆی گەرمیان ئاگاداری سێ یەکەمەکان دەکاتەوە

964+

توانا نەقی

ئەو سێ یەکەمانەی تاوەکو ئێستا کۆدی بایۆمەتریان نەکردووە ئاگادار کرانەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە سەردانی بانک بکەن بۆ دڵنیا بوونەوە لە تەواو کردنی کۆدی بایۆمەتریان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، زانکۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە 23888 کە لە بەرواری 24.11.2024 ئاراستەی زانکۆ کراوە بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی ئەو ناوانەی کە تاوەکو ئێستا نەچونە بۆ تەواوکردنی کۆدی بایۆمەتری دەبێت تەواوی بکەن.

دەشڵێت، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە ئەو ناوانەی کە بڵاویان کردووەوەتەوە سەردانی بانکی گەرمیان بکەن بۆ تەواو کردنی بایۆمەتریەکەیان.

پێویستە دەرچووە یەکەمەکان کارتی نیشتیمانی ئەسڵیان پێبێت و ئەو کەسانەشی کە لە سێ یەکەمەکانن و ناوی لەو لیستە نییە کە بڵاویان کردووەتەوە پێویست ناکات سەردانی بانکی گەرمیان بکەن، چونکە پێشتر رێکارەکانیان تەواو کردووە.

ناوی ئەو سێ یەکەمانەی کە دەبێت سەردانی بانکی گەرمیان بکەن: