باران بارینیش بەردەوام دەبێت

زۆرترین ریژەی باران بارین لە 12 کاتژمێری رابردوو لە هەڵشۆ بووە

964+

ژێوار خدر

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئەم ئێوارەیەش لە بەشێک لە ناوچە شاخاوی و خاڵە سنوورییەکان بەفربارین دەستیپێکرد و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت شەپۆلی باران بارینەکە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بەردەوام بێت و زۆرترین رێژەی باران بارینیش لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوو لە ناحیەی هەڵشۆ بووە کە 12.8 ملم بووە.

کەشناسی رێژەی باران بارینی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردووەتەوە و زۆرترین رێژەی باران بارین لەماوەی 12 کاتژمیری رابردوو لە ناحیەی هەڵشۆ و کەمترینیش لە کەلار بووە کە 0.2 ملم بووە.

روونیشیکردووەتەوە، کە شەپۆلی باران بارینەکە لە بەشێک لە ناوچەکان تا نیوەشەو بەردەوام دەبێت، بەڵام لە سەنتەرى شارەکان کۆتایی دێت و لە ناوچە شاخاویەکان نمە باران و بەفر بارین تا سبەی بەیانی بەردەوام دەبێت بەشێوەى پچڕپچڕ.

ئەمەش بارانى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە

هەولێر 6.6 ملم

شەمامک 6.6 ملم

خەبات 9.4 ملم

پیرمام 9.0 ملم

سلێمانى 6.1 ملم

چەمچەماڵ 10.2 ملم

دهۆک 7.8 ملم

زاخۆ 5.8 ملم

ئاکرێ 8.4 ملم

بامەرنێ 4.6 ملم

مانگیش 9.4 ملم

بارزان 6.2 ملم

بازیان 9.4 ملم

دەربەندیخان 1.4 ملم

حاجى ئۆمەران 0.8 ملم

سۆران 11.0 ملم

هەڵەبجە 4.4 ملم

هەڵشۆ 12.8 ملم

کەلار 0.2 ملم

مەیدان 0.4 ملم

پێنجوێن 5.0 ملم

مێرگەسور 4.2 ملم

سیدەکان 6.6 ملم

چۆمان 8.4 ملم

کەرکووک 2.8 ملم

دووز خورماتوو 5.4 ملم

قەمسەڵەکانتان حازر بکەن؛ 10 سانتیم بەفر دەبارێت

قەمسەڵەکانتان حازر بکەن؛ 10 سانتیم بەفر دەبارێت