شەڕ دەوەستێت

ئیسرائیل رازی بوو بە ئاگربەست لە لوبنان

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاوى کردەوە، حکومەتى ئیسرائیل رێککەوتنى ئاگربەستى لەگەڵ لوبنان پەسەند کردووە، کەناڵ 12ـى ئیسرائیلیش هەواڵەکەى پشتڕاستکردووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامدا و رایگەیاند، تواناى موشەکى حیزبوڵڵامان لەناوبردووە و ئەو هێزەمان بۆ چەند دەیە گەڕاندووەتەوە دواوە، چونکە هەموو سەرکردەکانیمان کوشتووە و ژێرخانەکەیمان کۆتایى پێهێناوە.

هۆشداریش دەدات، ئەگەر حیزبوڵا ئاگربەست بشکێنێت بە قورسى باجەکەى دەدات.

وەک باسى دەکات، دواى ئاگربەست حەماس بە تەنیا دەمێنێتەوە.

هەر ئەمڕۆ و لە پێش راگەیاندنى ئاگربەست، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندبوو، ئاگربەستی جەنگی لوبنان دەرفەت دەڕەخسێنێت كە  ئاوارەكانی لوبنان و باكوری ئیسرائیل بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.