سێ کەسی دیکەش برینداربوون
گەنجێکی 28 ساڵ لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لەرووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێکی تەمەن 28 ساڵان گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوای کاتژمێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 26.11.2024 رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای زاخۆ – دهۆک لەناحیەی باتێل لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و چوار برینداری لێکەوتەوە، دوای کاتژمێرێک لە رووداوەکە، یەکێک لەو بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە فریاکەوتنی زاخۆ گیانی لەدەستدا.”
ئەمیر عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت، ”سەرجەم بریندارەکانی رووداوەکە گەیەندراونەتە فریاکەوتنی زاخۆ، بەڵام یەکێک لەو بریندارانە، کە تەمەنی 28 ساڵە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
وتیشی، سێ بریندارەکەی دیکە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدان و تەندروستییان تاڕادەیەک جێگیرە.
ئەمڕۆ ئەوە دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی گەنجە لە زاخۆ، رووداوی یەکەم گەنجێکی تەمەن 37 ساڵ بوو، کە بەچەقۆ کوژرا دووەمیشیان ئەم گەنجە 28 ساڵە بوو کە ئەم ئێوارەیە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر