لە سلێمانی

بۆ رێگری لە لافاو مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی چەند گەڕەکێک پاککرانەوە

964+

توانا نەقی

کاری رێکخستنەوە و پاککردنەوە بۆ مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی چەند گەڕەکێک لە سلێمانی ئەنجامدرا، شارەوانیش دەڵێت ئەمە بۆ رێگریکردنەوە لە لافاو و پەنگخواردنەوەی ئاو لە کاتی باران بارین.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی ئاوەڕۆی شارەوانی ئەمڕۆ رەمپایەکیان لە گەڕەکی فەرمانبەران لابردووە کە بەزیادەڕۆ دروستکراوە و لەسەر مەنهۆڵێک بووە هۆکار بووە بۆ پەمگخواردنەوەی ئاوی باراناوە.

دەشڵێت، هەروەها هەستاون بە چارەسەرکردن و گۆرینی ئاوەڕۆی سەرەکی گەڕەکی مەجید بەگ بەمەبەستی پێشگرتن لە کۆبوونەوە و گەڕانەوەی باراناو بۆ
ماڵەکانی ئەو گەڕەک.

لەلایەکی دیکەوە بەئامانجی دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیان، ژمارەیەک باراناو لەگەڕەکی چوارچرا دروستکرا.

شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتانە لە کاتێکدایە، ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بارانبارین، ئامادەکاریی پێشوەختە ئەنجامدەدەن بەئامانجی پێشگرتن لەڕوودانی هەر رووداوێکی سروشتی وەک دروستبوونی لافاو، کۆبوونەوەی ئاو و گەڕانەوەی باراناو لە گەڕەک و کۆڵانەکانی سنووری ماستەرپلانی شاری سلێمانی.

مەترسی لافاو نییە؛ بەڵام باشترە هاوڵاتیان سەری مەنهۆڵ...

مەترسی لافاو نییە؛ بەڵام باشترە هاوڵاتیان سەری مەنهۆڵەکان لابەرن