گرافیک؛ 964+
دووەم حاڵەتە لە ماوه‌ى پێنج رۆژدا
له‌ناو بازاڕى زاخۆ گەنجێک بەچەقۆ کوژرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
له زاخۆ گه‌نجێک بە چەقۆ هەڵیکوتایە سەر گەنجێکی دیکە و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
رووداوه‌كه، دوای نیوەرۆی ئەمرۆ 26.11.2024 لەناو بازاڕی زاخۆ و لەبەردەم چایخانەی فەتوی بەناوبانگ روویداوه.
مقەدم ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 راگه‌یاند، گەنجە کوژراوەکە تەمەنی 37 ساڵە و بکوژەکەش خۆی رادەست کردووە.
وتیشی “بەفەرمانی دادوەر بكوژه‌كه دەستگیرکراوە و لێکۆڵینه‌وه‌ش لەسه‌ر رووداوە بەردەوامە”.
ئاشكراشی كرد، گەنجە کوژراوەکە کرێکاری چایخانە بووە پێشتر کێشەی له‌گه‌ڵ گەنجێکی دیكه هەبووە كه ته‌مه‌نى 20 ساڵان بوو هەبوو.
باسی له‌وه‌شكرد، تەرمی کوژراوەکە ئێستا لە پزیشکی دادی زاخۆیە و بەپێی مادەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقیش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم دوسیە کراوەتەوە.
له‌ماوه‌ى پێنج رۆژى رابردوودا ئەمە دووەم حاڵەتی کوژرانی بە چەقۆیه كه لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ روو ده‌دات.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن