هەواڵەکان

بایکۆت دەستیپێکردەوە و ئەنجامی بەرایی سەرژمێری راگەیەندرا


ژووری هەواڵ

ئەنجامی بەرایی سەرژمێری راگەیەنرا و ژمارەی دانیشتووانی هەرێم زیاترە لە شەش ملیۆن کەس.

دوای چوار رۆژ لە خنکانی، تەرمی ئەو منداڵەی کەوتەناو ئاوی زێی بچووک دۆزرایەوە.

نزیکەی 45 کارمەندی تەندروستی زاخۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەکە گردبوونەوە و داوای بەهەمیشەییبوون دەکەن.

لە قەڵادزێش، سەرجەم پزیشکانی راوێژکاری نەخۆشخانەی فێرکاری، بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان، بایکۆتی دەوامیان کرد و نەخۆشخانەیان جێهێشت.