زیاتر له‌ 812 هه‌زار خێزان وه‌ریانگرتووه‌

تاوه‌كو ئێستا 64% نه‌وتى سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شكراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دوایین ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم بڵاوکردەوە و ئاشكراى ده‌كات تاوه‌كو ئێستا رێژه‌ى 64% نه‌وت دابه‌شكراوه‌.

ئه‌و ئاماره‌ى وەزارەته‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تاوەکو رۆژی 24.11.2024 ـه‌ و ده‌رده‌كه‌وێت پارێزگاى سلێمانى زۆرترین بڕه‌ نه‌وتى به‌سه‌ر هاوڵاتیانى دابه‌شكراوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ 57 ملیۆن و 140 هه‌زار لیتر كه‌ 285 هه‌زار و 700 خێزان وه‌ریانگرتووه‌.

له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌ 54 ملیۆن لیتر دابه‌شكراوه‌ و 271 هه‌زار و 998 خێزان وه‌ریانگرتووه‌، هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر له‌ چوار ملیۆن لیتر دابه‌شكراوه‌ و 21 هه‌زار و 530 خێزان وه‌ریانگرتووه‌، دهۆك زیاتر له‌ 24 ملیۆن لیتر دابه‌شكراوه‌ و 122 هه‌زار و 373 خێزان وه‌ریانگرتووه‌، زاخۆ زیاتر له‌ شه‌ش ملیۆن لیتر دابه‌شكراوه‌ و 30 هه‌زار و 442 خێزان وه‌ریانگرتووه‌، سۆران زیاتر له‌ 16 ملیۆن لیتر دابه‌شكراوه‌ و 80 هه‌زار و 656 خێزان وه‌ریانگرتووه‌.

هێشتا 530 هه‌زار و 854 خێزان له‌ هه‌رێمی كوردستان ماون نه‌وتى سپی وه‌ربگرن، كه‌ پێشتر له‌ سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین و پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى گرانى نرخى نه‌وته‌كه‌وه‌، وه‌رگرتنیان ره‌تكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان بۆهەر خێزانێک بڕی 200 لیتر دابەش دەکات و له‌به‌رامبه‌ریشدا 104 هه‌زار دینار له‌ هه‌وڵاتیان وه‌رده‌گرێت.