"دەبێت لە سبەینێوە بڕیارەکە جێبەجێ بکەن"

خاوەن نانەواخانەکانی زاخۆ دژی بەکارهێنانی زەرفی کاغەز گردبوونەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بەشێک لە خاوەنی نانەواخانەکانی زاخۆ دژی بڕیاری بەکارهێنانی زەرفی کاغەز بۆ نان گردبوونەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە 24.11.2024، ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن نانەواخانەکانی زاخۆ دژی بڕیاری بەکارهێنانی زەرفی کاغەز بۆ نان لەبەردەم ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و قایمقامیەتی زاخۆ گردبوونەوە و داوا دەکەن بڕیارەکە جێبەجێنەکرێت.

خاوەنی نانەواخانەکان دەڵێن ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت لە سبەی دووشەممەوە لەبری زەرفی نایلۆن، زەرفی کاغەز بەکاربهێنن، ئەگەرنا بە 100 هەزار دینار سزا دەدرێن.

دیندار موراد، خاوەنی نانەواخانەیەکی زاخۆیە بە 964ـی وت، “بەهیچ شێوەیەک ناتوانین ئەم بڕیارە جێبەجێکەین، نرخی زەرفی کاغەز زۆر گرانە و بۆمان ناکڕدرێت، ناچارین دەرگای نانەوانخانەکانمان دابخەین و دابنیشین”.

سەلمان شاهین، خاوەنی نانەواخانەیەکی ترە بە 964ـی وت، “ئەگەر لەخەمی تەندروستی خەڵکن با موەلیدە ئەهلیەکان و کارگەکانی کاشی بوەستێنن، ناتوانین بڕیارەکە جێبەجێکەین و پێویستە چارەسەرێکمان بۆ بدۆزنەوە”.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت، “بڕیارەکە سەرتاسەرییە و دەبێت جێبەجێبکرێت، ئەمڕۆ لەزاخۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی تریش جێبەجێدەکرێت”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

نانەواخانەکانی سلێمانی هێشتا کیسەی نایلۆن بەکاردەهێن...

نانەواخانەکانی سلێمانی هێشتا کیسەی نایلۆن بەکاردەهێنن