124 ساڵە
پورە جوێدە رەقەم قیاسی شکاند
964+
ژوولی عەدنان
تیمەکانی سەرژمێری لە کوت بەتەمەنترین ژنی عێراقیان تۆمار کرد بە ناوی حاجی جوێدە، كە لەدایکبووی 1900ـە.
پورە جوێدە عەبدوڵا تەمەنی 124 ساڵە و لە شەقامی نەفت لە شاری کوت دەژی.
لەوانەیە پورە جوێدە ”ببێتە بەتەمەترین ژن لە جیهاندا”، تیمی سەرژمێری کوت ئەمەیان وت.
حاجی ژن لە هەموو سەرژمێریەکان ناونووسکراوە کە تا ئێستا لە مێژووی وڵاتی عێراقدا ئەنجامدراوە.
سەرژمێرییەکانی پێشوو بەم شێوەیە بوون:
1. ساڵی 1920 – ئەمە یەکەمین سەرژمێری بوو بەریتانیەکان ئەنجامیاندا.
2. ساڵی 1927 – ئەنجامەکانی رەتکرایەوە لەبەر ئەوەی هەڵەی زۆر تێدابوو.
3. ساڵی 1934 – سێیەمین سەرژمێری بوو بە مەبەستی رێکخستنی هەڵبژاردن.
4. ساڵی 1947 – دوای ئەم سەرژمێرییە دەسەڵاتدارانی عێراق بڕیاریاندا هەموو 10 ساڵ جارێک سەرژمێری ئەنجام بدرێت.
5. ساڵی 1957 – ئەمە دوا سەرژمێریی سەردەمی پاشایەتی بوو.
6. ساڵی 1965 – یەکەمین سەرژمێریی سەردەمی کۆماری.
7. ساڵی 1977
8. ساڵی 1987 – ئەمە دوا سەرژمێریی بوو، کە خەڵکی کوردستان تێیدا بەشداربوون.
9. ساڵی 1997 – ئەم سەرژمێرییە هەرێمی کوردستانی نەگرتەوە