دیمەنی ئەو کەڵە کێویەی راوکراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە چیای بەرانانی دەربەندیخان
کەسێک پاش ئەوەی کەڵە کێویەکی راوکرد دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
هەرچەندە قەدەغەی هاتوچۆیە و دەبێت لە ماڵەکان بمێننەوە بەڵام هاوڵاتیەک فرسەتی هێناوە و لە سنووری دەربەندیخان کەڵە کێوییەکی راو کردووە و پۆلیسیش دەستگیریان کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیە لە چیای بەرانانی دەربەندیخان دوێنێ ئێوارە 20.11.2024 ئەو کەڵە کێویەی راوکردووە.
دەشڵێت، ئەگەرچی ناوچەکە شاخاویە و دۆزینەوەی تۆمەتبار ئاسان نییە، بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر لە گەڕان و پشکنین لەچەند لایەکەوە، توانرا لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و بنکەی باوەخۆشێن هاوڵاتیەک بە تۆمەتی راوکردنی کەڵە کێویەکە دەستگیر بکەن.
توانیویانە لەکاتی گەڕان و پشکنینی تەواوی سنوورەکە چەک و دووربینی تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت لەگەڵ کەڵە کێویەکەش.