هیج سەرپێچییەک تۆمار نەکراوە

لیژنەیەکی کشتوکاڵی ئاکرێ بەردەوام چاویان لەسەر ساردکەرەوەکانە

ژوولی عيدنان

لیژنەیەکی کشتوکاڵی ئاکرێ بەردەوام بەدواداچوون دەکەن بەسەر ساردکەرەوەکانی پەتاتەی ناوچەکە.

فازڵ مستەفا بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ ئەمڕۆ دووشەممە 18.11.2024  بە 964 ی وت، ”لیژنەکانمان لە چوار بەش پێکهاتوون، بەشێکیان بەسەر ساردکەرەوەکاندا دەگەڕێن، تا بزانین ئایا هەنگاوەکان و مەرجەکانی هەڵگرتنی خواردن بە تەواوی جێبەجێ کراوە یا نا ”.

وتیشی لیژنەکانی دیکەش پەیوەندییان بە نووسینگەکانی فرۆشتنی دەرمانی رووەکی و قڕکردنی زیانبەخشەكانن، لیژنەی دیکەشیان هەیە سەردانی خانووە پلاستیکییەکان دەکەن و رێنمایی دەدەن بە جوتیاران.

” تا ئێستا هیچ سەرپێچییەک تۆمار نەکراوە” فازڵ مستەفا ئەمەی وت.