لەبەر سەرژمێری

لە بەشێکی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئەمڕۆوە پشووە

964+

ژووری هەواڵ

بەشێک لە قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆی ئەوەی زۆربەی مامۆستاکانیان ناسنامەیان لەسەر پارێزگای کەرکوکە، لە ئەمڕۆوە پشویان راگەیاندووە و بەدەم رێنماییەکانی سەرژمێرییەوە چوون.

قوتابخانەی نالی بنەڕەتی لە سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا نوسیویەتی، لەبەرئەوەی زۆربەی مامۆستایان و خوێندکارانیان نفوسیان کەرکوک و ناوچەی قەرەحەسەنە و ناوچەکانی مادەی 140ـە، لە ئەمڕۆ یەکشەمەوە 17.11.2024 پشوو دەستپێدەکەن تاوەکو 24.11.2024.

قوتابخانەکە دەڵێت، بڕیاری دیاریکردنی ئەو ماوەیە وەک پشوو، پشتئەستورە بە نوسراوی وەزارەتی پەروەردە.

هاوکات، قوتابخانەی ئەردەڵانی بنەرەتی کە ئەویش لە سلێمانیە، رایگەیاندووە، “لە یەکشەممەوە دەواممان نییە، بەهۆی ئەوەی زۆربەی مامۆستاکانمان فۆڕمیان کەرکوکە و لە سەرژمێرین، دەواممان نییە تاوەکو رۆژی یەک شەممە 24.11.2024”.

پرۆسەی سەرژمێریی گشتی هەرچەندە بە شێوە گشتی و فەرمییەكەی لە 20 و 21ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، بەڵام تیمەكانی سەرژمێری و بژمێرەكان دەستبەكاربوونە و لە هەندێك شار و ناوچە خەریكی تۆماركردنی داتاكانن و رۆژانی سەرژمێرییش جارێكیش دیكەش پشتڕاستی داتا و زانیارییەكانیان دەكەنەوە.

کارمەندی سەرژمێری بۆ پرسیارەکانی لە هەر خێزانێک 40 خولە...

کارمەندی سەرژمێری بۆ پرسیارەکانی لە هەر خێزانێک 40 خولەک کاتی دەوێت