ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەورە
ئەم دوو رۆژە کەشەکە جێگیر دەبێت
964+
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژە کەشوهەوا جێگیر دەبێت و جگە لە حاجی ئۆمەران و گەرمیان کە فێنکترین و گەرمترین ناوچەن، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم پلەی گەرما 21 پلەی سیلیزی دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە 6.11.2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی هەور لە هەندێک ناوچەدا، پلەی گەرماش گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی