شارەزوور

چەند بەشێکی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ ئاوی تێ چووە

بڕوا مەجید – شارەزوور

بەهۆی بەردەوامی بارانی بەلێزمە لە قەزای شارەزوور، ئاو جووەتە بەشی وێستگەی کارەبا و بەشی مانەوەی پۆلیسەکانی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور.

تەنیا حەمەئەمین، کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بۆ 964 وتی، ئەم پەنگخواردنەوەی ئاوە هەموو ساڵێک روودەدات و کەس نایە بەدەم داواکارییەکانمانەوە، تا رێڕەوێکی دروست یان پیشگرتن هەبێت بۆ هاتنەناوەوەی ئاو.

ئەو وتیشی، ئاو تەواوی حەوشەی نەخۆشخانەکەی گرتووە، ئاو چووەتە بەشی مانەوەی پۆلیسەکانی نەخۆشخانە و وێستگەی کارەبای نەخۆشخانەکە، جگە لەوەشی زیاتر لە 20 خولەکە تەرمێک لە نەخۆشخانەکەیە و بەهۆی باران و لافاوەوە ناتوانین بیبەنە دەرەوە لە نەخۆشخانەکە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا