ئەوقافى دهۆک:
لە کتێبى کوردى پۆلى 10ـى ئامادەیى سوکایەتى بە ئاینى ئیسلام نەکراوە
وریا فەتاح
ئەوقافى دهۆک لە بارەى دەنگۆى هەبوونى سوکایەتى بە ئاینى ئیسلام لەناو پەرتوکى زمانى کوردى پۆلى 10ـى ئامادەیى روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو دەنگۆیانە راست نین و لێکۆڵینەوەمان کردووە.
ئەوقافى دهۆک لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت،”ئەو دەنگۆیانەى باس لەوە دەکەن کە لەناو پەرتوکى زمانى کوردى پۆلى 10ـى ئامادەیى سوکایەتى بە ئاینى ئیسلام کراوە، بەدواداچوونمان بۆ کرد و دەرکەوت کە راست نییە و هیچ بابەتێک بوونى نییە کە سووکایەتى تێدابێت بە ئاینى ئیسلام”.
“ناکرێت هەر وتى وتى و دەنگۆیەک بڵاو بووەوە باوەڕ بکەین و تا ئەو کاتەى دڵنیا نەبینەوە”، ئەوقافى دهۆک واى نوسیوە.
جەختیشکراوتەوە کە رێزگرتن لە ئاینى ئیسلام و هەموو ئاینەکانى دیکە و کارى سەرەکى ئەوانە و رێگە بە سوکایەتى نادرێت.