"نرخەکەشی خەیاڵی بووە"

مۆمیاکردنی ئاژەڵان لە کوردستان مێژوویەکی دێرینی هەیە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

مامۆستایەکی کورد لە ساڵی 1956ـەوە کاری لە مۆمیاکردنی گیانداراندا کردوە و تاوەکو سەرەتاکانی سەدەیی 20ـەم بەردەوام بووە.

ئازاد جابر، کە کوڕی جابر باپیرە باسی سەرەتاکانی کارکردنی باوکی کرد کە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1956، کە لەو کاتەدا لەرێگەی خولێک فێری هونەرەکانی پەیکەرسازی و مۆمیاکردن بووە.

ئازاد جابر بە 964ـی وت، کە جابری باپیری باوکی بە پەیکەرەکانی خزمەتێکی زۆری شاری هەولێری کردووە کە دیارترینیان پەیکەری کۆتری سەلام و پەیکەرەکانی یاریگەی شەهید فەڕەنسۆ هەریرین.

هەروەها وتیشی ماوەی مۆمیاکردنی هەر گیانلەبەرێک لە نێوان دوو بۆ سێ رۆژ دەخایەنێت و لە رووی نرخیشەوە مۆمیاکردنی ئاژەڵەکان بەپێی جۆر و قەبارەکان جیاوازی هەبوو زۆربەی مۆمیاکانیش لە بەغدا دەفرۆشران و نرخی ئاژەڵی گەورە دەگەیشتە 11 هەزار دیناری ئەوکات، کە یەکسانە بە ملیۆنێک و 650 هەزار دیناری ئێستا.

وشەی (مۆمیا) وشەیەکی عیبریە و بە مانای پاراستنی لاشە یان بە مۆم دێت و بەپێی لێکۆلینەوەکان بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە و یەکەم نەتەوەش میسرییە کۆنەکان لاشەی مرۆڤ و ئاژەڵانیان مۆمیا کردوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

ده‌ست به‌ مۆمیاكردنى ورچه‌ كوژراوه‌كه‌ى چۆمان كراو...

ده‌ست به‌ مۆمیاكردنى ورچه‌ كوژراوه‌كه‌ى چۆمان كراوه‌