سەد هەزار دینار بۆ شوفێرانی دەزگای مین زیادبوو

میدیازان – فەرمان سادق – هەولێر

 لەمانگی داهاتووەوە بڕێك لە مووچەی شوفێرانی دەزگای مین زیاد دەكرێت و ئەم زیادكردنەش هەموو شوفێرانی دەزگاكە ناگرێتەوە.

نوسراوێک کە لەئەنجومەنی وەزیران رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە دەرچووە ئیمزای سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە بڕیار دراوە موچەی شۆفێرانی کێڵگەکانی مین لە ٤٢٥ هەزار دینارەوە بکرێت بە ٥٢٥ هەزار دینار.

“٣٥ شوفێری دەزگای مین موچەکانیان زیاد دەبێت”

میدیازان بۆی روونبووەتەوە ئەم بڕیارە تەنیا ٣٥ شۆفێری دەزگاکە دەگرێتەوە، ئەوانەی لەکێڵگەکانی مین کاردەکەن.

نوسراوەکە لە رۆژی دەرچوونییەوە نوسراوەکە کاری پێدەکرێت و ٣٥ شۆفێر لە کۆی ٥٤ شۆفێری دەزگاکە ئەم سەد هەزار دینارەیان دەبێ بەنسیب، چونکە شۆفێرەکانی تر لەناو شارەکان کاردەکەن و لە کێڵگەکان نین.