هەولێر

دەنگدان لە سەر شەقام

وریا فەتاح

964 وایت بۆردێکى لە پارکى شار لە ناو سەنتەرى شارى هەولێر دانا و لەسەرى نوسى بەشدارى هەڵبژاردن دەکەیت؟، لە ماوەى یەک کاتژمێردا 20 هاوڵاتى بەشداریان کرد.

سەرجەمى ئەو کەسانەى لەماوەى ئەو کاتژمێرەدا چوونە لاى بۆردەکە، هێڵى راستیان لە نیشانەى بەڵێدا و هیچ کەسێک بە نەخێر بەشدارى نەکرد.

پێشتریش 964 بە مایکەکەى بۆچوونى 15 هاوڵاتى هەولێرى وەرگرتبوو، 14 لەو کەسانە بە بەڵێ واتا بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن، وەڵامى 964یان دابووەوە.