دایکان و باوکان بانگهێشت کراون
لە قوتابخانەی دانیال میتران سەیری یەکەم یاری فەڕەنسا دەکرێت
هەژان هادی
مامۆستایان و دایکان و باوکان لەگەڵ منداڵەکانیان پێکەوە لە قوتابخانەی دانیال میترانی فەڕەنسی سەیری یەکەم یاری فەڕەنسا لە مۆندیال دەکەن.
ئەڤین محەمەد، مامۆستا لە قوتابخانەی دانیال میترانی فەڕەنسی بە 964ـی وت، ئەمشەو بۆ ئەوەی کەشێکی خۆش بۆ خوێندکارەکان دروست بکەن ئەم چالاکییەیان رێکخستووە و پێکەوە سەیری یەکەم یاری فەڕەنسا دەکەن.
رێژین رەحمان، کارمەندی قوتابخانەکەیە و بە 964ـی وت، “من هاندەری سەرسەختی فەڕەنسام و پێشبینی دەکەم ئەمشەو بە ئەنجامی 1-3 فەڕەنسا یارییەکە لە سەنیگال بباتەوە”.
قوتابخانەی دانیال میتران لە سلێمانی لە ساڵی 2009ـەوە دامەزراوە و ئەندامی ئاژانسی پەروەردەی فەڕەنسیی دەرەوەی وڵاتە (AEFE) کە دامەزراوەیەکە لەلایەن وەزارەتی کاروباری ئەوروپا و پەیوەندییەکانی دەرەوە لە حکومەتی فەڕەنسا سەرپەرشتی دەکرێت.