پشوویانە

دۆلارەکەی سلێمانی یەکشەممە دوکان ناکەنەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەهۆی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی رۆژی یەکشەممە 20.10.2024ی کرد بە پشوو و دوکان و نوسینگەکانیان ناکەنەوە.

بەڵام، سبەی شەممە دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.

بە گوێرەی نوسراوی بازاڕەکە بێت، کە وێنەیەکی دەست 964 کەوتووە، ئەنجومەنەکە بۆ بازاڕی دراوی سلێمانی سەیوان کە بە بازاڕە کۆنەکە ناسراوە، رۆژی یەکشەممە 20.10.2024 پشوویان راگەیاندووە و لەوێ نابن.

ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت و رۆژی یەکشەممە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێ، کە لە چوار بازنەی هەڵبژاردندا کاندیدی لایەنەکان کێبڕکێ لەسەر 100 کورسی پەڕلەمان دەکەن.

نوسراوی ئەنجومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی؛

+964صورة من منصة (شبكة):