بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له رامشتاین له ئه‌ڵمانیا
رۆیته‌رز:
ئێران پلانی هه‌یه بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌ڵمانیا بكاته ئامانج
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاژانس رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ پێنجشەممە له گۆڤاری ڤیرتشافتسوشی ئه‌ڵمانییه‌وه گواستییه‌وه، كه دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەڵمانیا دەکەنە ئامانج، لەوانەش رامشتاین و سپانگداهلم، لە کاتێکدا ترسی هێرشی شاراوەی ئەگەری پەیوەست بە شەڕ لەگەڵ ئێران هەیە.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران.