"شەش مانگە خەریکین"

سیستمێک لە رێگایە.. کرێکار و خاوەنکار بۆ یەک دەگەڕێن

964+
ئەحمەد مستەفا

شەش مانگە کۆمپانیایەکی خانەخوێ خەریکی دامەزراندنی سیستمێکی کارە، کە کرێکار و خاوەنکار چۆنیان بوێت دەتوانن لە بارەی کار، توانا و ئەزموونی یەک بزانن، چونکە دەبێت لاپەڕەیەک بەناوی خۆیان دروست بکەن تێیدا.

سیستمەکە بەجۆرێکە، هەر دامەزراوە و کارێک، کرێکاری بوێت بڵاوی دەکاتەوە و ئەوانەی لاپەرەی کەسی “ئەکاونت”یان هەیە زوو دەیزانن.

دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان بە کارەکە هەستاوە، بە گوێرەی سۆراغی 964، بە بەشداریی نوێنەرى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى کار و راهێنانى پیشەیی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، خولى تایبەت بە سیستمى “بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى” وتراوەتەوە.

خولەکە کە ماوەى سێ رۆژی خایاندووە، تایبەت بووە بە ئامادەکردنى فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتییەکانى کار و راهێنانى پیشەیی بۆ بەکارخستنى سیستمەکە.

سیستمەکە ماوەى شەش مانگە لەلایەن کۆمپانیایەکى ناوخۆ کارى لەسەر دەکرێت، دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێک لە فەیسبووکی خۆی  نوسیویەتی، دەبێتە دەروازەیەک بۆ ئەو گەنج و لاوانەى بێکارن، لە رێی ئەو سیستمەوە دەتوانن ئەکاونتێکى تایبەت بەخۆیان دروست بکەن و ئەو هەلى کارانە ببینن کە لەگەڵ توانا و پسپۆڕییان دەگونجێ.

هەروەک، خاوەنکاران بەهەمان شێوە دەتوانن ئەکاوتنى تایبەت دروست بکەن و پێویستییان بۆ دەستى کارى خۆماڵى لە سیستەمەکەدا بخەنەڕوو.

سیستمە دەبێتە هۆى پاڵپشتى بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە 172ى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بەپێی ئەم بڕیارە نابێت هیچ پڕۆژەیەک رێژەى کرێکارى بیانى لە %25 زیاتر بێت، لە رێگەى ئەم سیستمەکەوە کرێکار دابین دەکرێ بۆ ئەو پڕۆژانەى کە کرێکارى خۆماڵییان پێویستە و لە چەند رۆژى داهاتوو کارا دەکرێت.

ئەم ژمارەکانی تێدایە، ویستان تەلەفۆنیان بۆ بکەن؛

+964صورة من منصة (شبكة):