جۆرى ئاودان نرخه‌كه‌ دیاریده‌كات

عێراق نرخی گەنمی بۆ ساڵی 2025 دیاریکرد

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی کشتوکالی عێراق نرخی گەنمی بۆ ساڵی 2025 دیاریکرد، ئه‌و پێوه‌ره‌ى كه‌ بۆ نرخه‌كه‌ دایناوه‌ چۆنیه‌تى ئاودانییه‌تى.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دیاریكردنى نرخه‌ى گه‌نم دواى بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق دێت، له‌ باره‌ى پلانى زستانه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و گرنگیدان به‌ ئاسایشی خۆراك و پشتگیرى جوتیار و وه‌رزێره‌كان.

به‌پێی بڕیاره‌كان، ئەو زەویانەی بە سیستمی ئاودێری مۆدێن ئاو دەدرێن نرخی یه‌ك تۆنی 850 هەزار دینار له‌لایه‌ن حکومەته‌وه‌ وەردەگیرێ .

ئەو زەویانەش کە بەشێوازی تەقلیدی کۆن ئاوده‌درێن نرخی هه‌ر تۆنێك گه‌نمى بە 800 هەزار دیناره‌.