هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە

10 تیم بەشداری کوژاندنەوەی ئاگرەکەی سلێمانی دەکەن

964+

شۆڕش قادری

10 تیم بەشداری کوژاندنەوەی ئاگرەکەی سلێمانی دەکەن، بەڵام هێشتا بڵێسە دەکات و کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14.10.2024 ئاگر لە چەند كۆگایەكی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی کەوتەوە و یەكێك لە خاوەن كۆگاكان، بە 964ی وت، ئاگرەكە بەهۆی ئەنجامدانی ئیزوگام سەریهەڵداوە لە كۆگای کارگەیەکی ئاو.

پەیامنێری 964ــیش رایگەیاند، هەرچەندە 10 تیم لە بەرگری شارستانی و ئاگرکوژێنەوەی سلێمانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، بەڵام تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت، لەسەرەتای ئاگرەکەوە پێنج تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی چوونەتە شوێنەکە و ئامادەی هەرجۆرە خزمەتگوزارییەکن.

پێشتریش سامان نادر بەرپرسی بنكەی 122ی فریاكەوتنی سلێمانی بە 964ی وتبوو، پێنج كەس بەهۆی رووداوەكە تەنگەنەفەس بوون كە چواریان هەر لە شوێنی رووداوەكە چارەسەریان بۆ كراوە، بەڵام یەكێكیان گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی شار.

پێنج كەس لە ئاگركەوتنەوەكەی پیشەسازیی سلێمانی تەنگەنە...

پێنج كەس لە ئاگركەوتنەوەكەی پیشەسازیی سلێمانی تەنگەنەفەس بوون

ئاوی سلێمانی ئاگری گرتووە

ئاوی سلێمانی ئاگری گرتووە

خاوەن كۆگایەك: ئاگرەكە بەهۆی ئەنجامدانی ئیزوگام هەڵگی...

خاوەن كۆگایەك: ئاگرەكە بەهۆی ئەنجامدانی ئیزوگام هەڵگیرساوە