لە موسڵ

سێ چەکداری داعش دەستگیر كران


ئەرسەلان عەبدوڵا

هەواڵگریی سەربازیی عێراق رایگەیاند، لە چەند ئۆپەراسیۆنێكدا سێ چەكداری پاشماوەی رێكخراوی داعشیان دەستگیر كردووە، كە یەكێكیان ئامر مەفرەزەیە.

هەواڵگری سەربازیی عێراق لە راگەیاندراوێكدا، كە كۆپییەكی دەست 964 كەوتووە، ئاشكرایان كرد، بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان و بەپێی زانیاری وردی فیرقەی 16ی هەواڵگری، لە چەند ئۆپەراسیۆنێكدا لە ناحیەكانی حەمام عەلیل و وانە لە پارێزگای نەینەوا، سێ “تیرۆریست”ی داواكراویان بە یاسای ژمارە 4ی تیرۆر گرتووە، كە یەكێكیان ئامر مەفرەزە و یەكێكیان ئیداریی رێكخراوەكە بووە، ئەوەی دیكەشیان چەكدارێكی ئاسایی.

سەرچاوەكە دەڵێت، ئەو سێ كەسە پێشتر بەشدارییان لەو هێرشانە كردووە، كە كراوەتە سەر هێزە ئەمنییە عێراقییەكان، بۆیە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.