هەولێر

وۆركشۆپێك لە بارەی “توندوتیژیی خێزان” بەڕێوەچوو


ئەرسەلان عەبدوڵا

لە بنكەی تەندروستیی كوردستان لە هەولێر وۆكشۆپێك سەبارەت بە هۆشیاربوونەوە لە توندوتیژیی خێزان بەڕێوەچوو.

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر ئەمڕۆ شەممە 12.10.2024  بڵاویكردەوە، هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی و راگەیاندن بە هاوکاری یەکەی بنکەی تەندروستی کوردستان و ناوەندی تەندروستیی ئافرەتان و کچان، وۆرکشۆپێکی سەبارەت بە “توندوتیژی خێزان” لە بنکەی تەندروستی کوردستان بۆ کومەڵێک لە هاوڵاتیانی سنوورەكە سازكرد.

لە وۆركشۆپەكەدا باس لە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان كرا بۆ ئەوەی خۆیان لە توندوتیژی ناو خێزانە بەدوور بگرن و مامەڵەیەكی گونجاو لەگەڵ كەسوكار و خێزان و منداڵەكانیان بكەن.

هاوكات ئاماژە بەوەش كراوە، بەشێكی وۆركشۆپەكە بۆ ناساندنی ناوەندی تەندروستیی كوردستان بوو، كە بایەخ بە خێزان و پەروەردەی خێزانی دەدات.