بە ئامێرى کۆن

50 ساڵە لە خورى مەڕ و بزن قاتى کوردى دروست دەکات

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

دانیشتوویەکى سنوورى کانى ماسێ زیاتر لە 50 ساڵە بە ئامێرى کۆن، لە خورى بزن و مەڕ قات و شاڵى کوردى دروست دەکات.

یوخنا خوشابا، دانیشتوویەکى گوندى چەلکێیە لە ناحیەى کانى ماسێى سەر بە پارێزگاى دهۆک، وەک ئەوەى بۆ 964 باسى کرد، پیشەکەى لە باب و باپیرانییەوە بۆ جێماوە، بەڵام خۆى لە ساڵى 1960ـەوە ئەو کارە دەکات.

یوخنا بە ئامێرى کۆن، لە خورى و موى مەڕ و بزن قات و شاڵى کوردى دروست دەکات کە ئەوەش بەچەند قۆناغێک ئەنجام دەدرێت.

“نرخى جلوبەرگەکان جیاوازە 800 دۆلارى هەیە و تا 1300 دۆلاریش دەڕوات، بەڵام بازاڕى قاتى کوردى بەهاران و ئەوکاتانەیە کە بۆنە و جەژن هەیە”، یوخنا خوشابا واى وت.

روونیشى کردەوە،  زیاتر لە15 جۆری قوماش و رەنگ هەن، بەڵام زیاتر خواستی هاوڵاتییان لەسەر رەنگی قوماشی شین و سپی، زیاترە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

زیاتر لە نیو سەدەیە کاری هەلاجی دەکات

زیاتر لە نیو سەدەیە کاری هەلاجی دەکات