ماستی مەڕ و بزن و مانگا تێکەڵ دەکات

ماستاوە سارد و ترشەکەی لای قەڵای هەولێر بەرناکەوێت

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لەدامێنی قەڵای هەولێر و بەم گەرمایە ئەوەی بەلایی ماهیری ماستاو فرۆش دا بڕوات دلی دەچێتەسەر ماستاوە بە لیمۆ و بەفرەكەوە و جامێکی لێ نۆش دەکات.

ماهیر سەلام گەنجێكی كاسبی شاری هەولێرە بۆ 964 وتی، لەزستانان شیر دەفرۆشم و هاوینان دەیكەمە ماستاو ئەوەی بەلایی عارەبانەكەمدا تێپەربێت دێت ماستاو دەخوا زیاتر ئەو كەسانەی دێن كەباب دەخۆن یەك جام ماستاوی ساردیشی بەسەر دادەكەن.

ئەم گەنجە دەشڵێت، ماستەكەی ئێمە مەڕ و بزن و مانگا تێكڵ دەکەین و لەگەڵ ئاو و لێمۆ و بەفر هیچی تری تێ ناكەین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی