پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە

+964
كوردستان ئەحمەد

 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی زانستی و وێژەیی و پیشەیی راگەیاند.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی 19ی شوباتی 2023 تاقیكردنەوە بەراییەكان دەستپێدەكات و یەكەم وانەش بۆ بەشی زانستی زیندەوەرزانیە و بۆ وێژەییش وانەی مێژوو دەبێت.

خشتەكە 24 رێنمایی لەسەرە، باس لەوە دەكەن كە پێویستە قوتابی و مامۆستا پەیڕەوی بكەن، وەك جێنەهێشتنی باجی تایبەت بە قوتابخانە و دانیشتن لەسەر ئەو كورسیەی كە قوتابی بۆی دیاریكراوە.

بۆ وانە زانستییەكان هیچ قوتابیەك بۆی نییە بژمێر (حاسیبە)ی تایبەت بە خۆی بەكاربهێنێت، بەڵکو دەبێت وەزارەت دیاری بکات.

هەر بەپێی رێنماییەكان، بەكارهێنانی هەموو جۆرە موبایلێك لەناو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە قەدەغەیە و بە غەش و قۆپیە ئەژمار دەكرێت.
 هەر قوتابیەك پرسیارەكانی بباتە دەرەوەی هۆڵی خوێندن و لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو ببێتەوە وەزارەت بیسەلمێنێت كە راستە توشی لێپرسینەوە دەبێت و بە غەش و قۆپیە هەژمار دەكرێت.